ڕوانگە - سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێكی بەفر و باران بە بری جیاواز تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
وتیشی، “بەهۆی كاریگەریی ناوچەیەكی پەستان نزمی دەریای دەریای ناوەڕاست و بارستە هەوایەكی ساردەوە لە دەرەنگانێكی شەوی چواشەممە لەسەر پێنجشەممە تاوەكو بەبەرەبەیانی هەینی ناوبەناو ئەگەری بارانبارین هەیە و لەبەرزایی زیاتر لە (1200) مەتر ئەگەری بەفربارین هەیە”.
راشیگەیاند، رۆژی هەینی كۆتایی بە شەپۆلی یەكەم دێت و درەنگانێكی ئێوارەی رۆژی شەممە شەپۆلێكی بەفر و سەرمای توند زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێكی گەرمیان دەگرێتەوە.