ڕوانگە - وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی یەكی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكە لە ماوەی چوار رۆژەدا مووچە دابەشدەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم تێیدا هاتووە، كە خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ مانگی كانوونی دووەم بڵاوكراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، رۆژی چوارشەممە، دابەشكردنی مووچە بە خانەنشینانی شارستانی دەستپێدەكات و رۆژی دووشەممە دابەشكردنی مووچە كۆتایی دێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بڵاوكرایەوە حكومەتی عێراق بڕی 950 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ ناردووە و كە لە دوو رۆژی رابردوودا هەرێم و بەغداد رێككەوتن كێشەی مووچە لە ئەمساڵدا چارەسەربكەن.