ڕوانگە - هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری پڕ لەکەرەستەی سەربازیی لەگەڵ ژمارەیەک سەربازیی ئەمریکی گەیاندە بنکەی خەراب ئەلجیر لەحەسەکەى ڕۆژئاواى كوردستان.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری پڕ لەکەرەستەی سەربازییان ڕەوانەی بنکەی خەراب ئەلجیر لەڕمێلان لەباکوری حەسەکە کردوه کە فڕۆکەکە چەکی پێشکەوتوو، سیستەمی ڕادارو ژمارەیەکی زۆری سەربازانی ئەمریکای هەڵگرتبوو.
ئاشکرایشیکردووە، کاروانێکی 50 بارهەڵگری چونە ناو بنکەکە، کە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشو تۆپی قورسو تەقەمەنی جۆراوجۆرو سندوقی داخراوو کەلوپەلی سەربازییو تانکی سوتەمەنییان پێبوو، کاروانەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسمانی پاسەوانیان لێ دەکرا، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، 15 بارهەڵگری کە تانکی سوتەمەنیو سندوقی داخراویان هەڵگرتبوو، چونەتە ناو بنکەی قەسرک، ئەمەش لەچوارچێوەی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکادا دێت لەناوچەکە.