ڕوانگە - وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەمشەو کوژرانی ئەفسەرێکی باڵای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە لەکاتی گەڕان و پشکنێکدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی (چنگ- قوفڵ) کوژراوە.

لە بەیاننامەکەیدا کە شەوی ٥ ی شوبات وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە هاتووە " ئەو ئەفسەرە باڵایە لە سوپای پیادەیە و ناوی موراد کەمالەو ئەفسەرێکی باڵا بووە لە سوپای پیادە لە ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە لەکاتی ئۆپراسێۆن و گەڕان و پشکنیندا، بەدەستی پــە-کەکە کوژراوە.

سوپای تورکیا، کە لە لە ئێستادا باس لە پرۆسەی ئاشتی دەکات، لە  هەموو کاتێک زیاتر درێژەی بە هێرشەکانی داوە لە هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان.

لە باشوری کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە چەند زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی دەستپێکردوەو  بە ناوی ناوە چنگ. قۆناخی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە رۆژی ٢٨ـی ئایاری ٢٠١٩ بەناوی ئۆپەراسیۆنی چنگ ١،٢،٣ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە. 

ئۆپەراسیۆنی چنگ- قوفڵیش لە رۆژی ١٨ـی نیسانی ٢٠٠٢ لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.