ڕوانگە- بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٥/٢/٦ کاتژمێر ٥:٣٠ بەیانی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی عەرەت-سلێمانی ڕۆژنامەنووسی دیاری کەناڵی NRT وریا حەمەکەریم، بە ڕووداوێکی هاتووچۆ کۆچی دوای کرد


بەگوێرەی زانیاریەکان، وریاحەمەکەریم بەمەبەستی هاوکاریکردنی شۆفێرێک کە لەڕێگای عەرەبەت-سلێمانی ئۆتۆمبێل کەی پەکی کەوتووە دابەزیوە هاوکاری بکات، لەوکاتەدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی دەکێشێ بە و ئۆتۆمبێلەدا کە لەسەر ڕێگاکەدا پەکی کەوتووە و بەهۆیەشەزە،. ڕۆژنامەنووس وریاحەمەکەریم و شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە پەکی کەوتووە دەستبەجێ گیان لەدەست دەدەن و شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەش بێهۆشەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.