ڕوانگە- لەسەر ڕێگەی کەلار دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر وەرگەڕاو ئاگریگرت، لێخوڕی ئۆتۆمبێلەکە گەیەنرایە نەخۆشخانە.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند, کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە ئاسنی پێبووە لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان بەئاراستەی دەربەندیخان ڕۆیشتووە، لەنزیک گوندی (بانی خان) دوای ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە وەرگەڕاوە، بەکاریگەری ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلەکە ئاگریگرتووە و سوتاوە بەهۆیەوە لێخوڕی ئۆتۆمبێلەکه بریندار بوو.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە، بریندارەکە لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠١ە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لەناحیەی باوەنور و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکارو چۆنیەتی ڕووداوەکە.