ڕوانگە - بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لە سەنگاو باریووە.
بەپێی داتایەکی کەشناسی هەرێم، زۆرترین بڕی بارانبارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له ناوچەی سەنگاو لە سنووری پارێزگای سلێمانی باریووە بە بڕى (٥٢) ملم.
لەسەر ئاستی پارێزگاکان زۆرترین باران لە سلێمانی باریووە کە بڕەکەی (٤٢.٤) ملیمەترە، پاشان هەڵەبجە بە بڕی (١٧.٧) ملیمەتر و دواتر دهۆک بە بڕی (١٣.١) ملیمەتر باریووە، لە سەنتەری شاری هەولێریش (٧.٢) ملیمەتر باران باریووە.
داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى دیکەی هەرێم لە (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بەم شێوەیەیە: