ڕوانگە - سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “بەشێکی کێشەی مووچەی ئەمساڵ کۆتاییهاتووە”.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم خێمەی مانگرتووانی سلێمانی رایگەیاند، “مانگرتووانی سلێمانی بوون بە پێشەنگ بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەی بودجەی هەرێم و رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق”.
وتیشی، “مانگرتووان کارێکی وایانکرد کە دەتوانین بڵێین بەشێکی کێشەی مووچەی ساڵی 2025 کۆتاییهاتووە و ئێمە پارێزەری راستەقینەی ئەوان دەبین بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانەی هەیانە”.