ڕوانگە- فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشکرای کردووە دابەشکردنی مووچە لە ڕێی پرۆژەی "هەژماری من" لە پارێزگای دهۆک بە باشی بەڕێوە دەچێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو  تەنها بۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەم زیاد لە 80 هەزار سوودمەند لە پارێزگای دهۆک مووچەکانیان بە دیجیتاڵی لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو وەردەگرن.

بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانە لەکاتێکدایە تائێستاش لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەشێکی زۆر لە مووچەخۆران و تەنانەت هەندێک لە هێزەسیاسییەکانیش ڕەتی دەکەنەوە بەشداری لە پرۆسەی هەژماری من دا بکەن و داوادەکەن تەوتین جێبەجێ بکرێت