ڕوانگە-بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/٢/٩ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پەیامێکی تایبەت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان، سەردانی خێمەی مانگرتوانی کرد لە شاری سلێمانی
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست پەیامنێری ڕوانگە کەوتووە، لەو سەردانەیدا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستۆتەڕوو، کە بۆ ئەمساڵی ٢٠٢٥ کێشەی مووچە چارەسەرکراوە و هەموو مانگێک مووچە لەوادەی خۆیدا دابەشدەکرێت.
سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە تائێستا مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٤ دابەشکراوە و بە نادیاری ماوەتە و هەربۆیە یەکێک لە داواکاریەکانی مانگرتوان ئەوەیە کە دەبێت مووچەی مانگی ١٢ دابەشبکرێت.