ڕوانگە- وەک ئەوەی کە بانگەوازیان بۆکردبوو ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/٢/٩ بەمەبەستی گواستنەوەی ناڕەزایەتییەکانیان ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە بەرە و هەولێر کەوتونەتە ڕێ.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست پەیامنێری ڕوانگە کەوتووە مامۆستایانی ناڕازی لە ( سلێمانی، هەڵەبجە ، ئیدارەی گەرمیان، ئیدارەی ڕاپەڕین، شارەزوور) و سەرجەم ناوچەکانی دیکە کەوتونەتڕێ و بڕیاروایە هەموویان پێکەوە لە بازگەی دێگەڵەوە پێکەوە داخڵی هەولێرببن.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریداوە ڕێگری لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بکات و ڕێگەنەدات بۆ گەیاندنی ناڕەزایەتییەکانیان بچنە شاری هەولێر بەهۆی شەوە چاوەڕێ دەکرێت گرژی لەنێوان مامۆستایان و فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمینیەکان لەو بازگەیەدا دروستت ببێت، چونکە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پێداگری دەکەن لەسەرئەوەی کە دەبێت هەر بچنە شاری هەولێر و لەوێ مانگرتن و خۆپیشاندان دەستپێبکات.