بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستا و فەرمانبەرانەوە

- كوردستان
- 42
February 09, 2025
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کودستان لەبارەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستا و فەرمانبەرانەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و دەڵێت"چەند رۆژێکە لە سنوری سلێمانی گردبونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر بەدی دەکرێت".
ڕوانگە - وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کودستان لەبارەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستا و فەرمانبەرانەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی شوبات لە راگەیەنراویکدا ئاماژەی بەوەشکردوە"داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە کاری لە پێشینەی حکومەت بوە و لەو پێناوەش بە بەردەوامی لەگەڵ حکومەتی فیدرال لە بەغدا کار بۆ بەدیهاتنیان کراوە و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەن".
وەزارەتی ناوخۆ ئەوەیشی خستوەتەڕو"کۆمەڵێک کەس و لایەنی دەرەکی و ناوخۆیی لە عێراق و هەندێک لایەنی پاشکۆ و لایەنەکانی لە یاسا دەرچو و پەکەکە و کەسانی تر دەیانەوێت سود لەو دەرفەتە وەردەگرن و نیازیان هەیە ئەم داواکارییانە بە کاربهێنن بۆ مەبەستی گوماناویی خۆیان و شێواندنی ئاسایشی ناوچەکانی تری هەرێم، لەبەر ئەوە هەر هەوڵێک بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان بێت رێگەی پێنادرێت".
ئەوەش لە کاتیکدایە ئەمڕۆکە بە دەیان پاس و ئۆتۆمبێل بۆ گەیاندنی دەنگی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندانێکیان بەرەو هەولێر ئەنجامدا بەڵام لە بازنەی دێگەڵە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کرایە سەر و ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس و خۆپیشاندەر برینداربون.