ڕوانگە - ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ تەرمی گەنجێک لە بەردەم پارکی هەواری شار لە سلێمانی دۆزرایەوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە" نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک، لە بەردەم پارکی هەواری شار (شانۆی ڕۆمانی) دۆزرایەوە، بەڵام تا ئێستا بارودۆخی ڕووداوەکە نەزانراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی پۆلیس و فریاکەوتنی سلێمانی دەستبەجێ ڕوویان لە شوێنەکە کردووە، لەوێش تەرمەکە گواسترایەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری بۆ تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان.
تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە و دیار نییە خۆکوژی بووە یاخود ئەو گەنجە کوژراوە، بەوهۆیەوە لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر.