ڕوانگە - دەزگای لوتکە ڕایدەگەیەنێت" لەلایەن کەسێکی سویدییەوە دەستدرێژی گولـلە لە خوێندنگایەک کراوە و ١١ کەس کوژراون كە یەكێك لەوانە پەنابەرێکی کوردە". 

دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند" لە ٤ی ئەم مانگە لە شاری ئۆرێبرۆی وڵاتی سووید کەسێک دەستڕێژی گولەی لە قوتابخانەیەک کرد بەو هۆیەوە گیان لەدەستدانی ١١ کەسی لێکەوتەوە". 

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، یەکێک لەو قوربانیانە کە لە ڕووداوەی تەقەکردنەکەدا گیانی لەدەستداوە کوردە و خەڵکی هەرێمی کوردستانە بە ناوی مامۆستا عەزیزە کە تەمەنی ٦٨ ساڵ بووە و مامۆستای وانەی بیرکاری بووە لە وڵاتی سووید.

ئەو قوتابخانەی کە دەسترێژی گولەی لێکراوە تایبەت بووە بە خوێندکارانی بیانی و هیچ کەسێکی سویدی لەوێ قوتابی نەبووە.