ڕوانگە- لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،کۆبونەوەی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران و ئاشتەوایی نیشتمانی لەگەڵ دەستەی باڵای لێپرسینەوەو دادپەروەری ( هيئة المساءلة والعدالة) سەبارەت بەکارەکانی دەستەی ناوبراو دەستی پێکردووە.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، بەپێی کارنامەی حکومەت پێویستە دەستەکە کارەکانی کۆتایی پێ بهێنێت بەڵام سەرۆک و جێگرو ئەندامانی دەستەی باڵای لێپرسینەوەو دادپەروەری ڕایانگەیاند ئەم داواکاریە دەستوری نیەو کارەکانی دەستە کۆتایی نەهاتووە بەڵکو لەئێستەدا (٦) ملیۆن دۆسێی بەعس لەدەستەکەیەو کارکردن لەسەریان بەردەوامەو پێویستە دەستەکە بەردەوام بێت لەکارکردن.

سۆران عومەر ڕونیشیکردەوە، پرسیاری ئەو کوردانەم لێکردن کە دەستیان لەتاوانی ئەنفالدا هەبووەو داواکراون لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، وتیان هەرێم خۆی لێبوردنی بۆ ئەو کەسانە دەرکردووە!