ڕوانگە - پهیامی پیرۆزبایی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دکتۆر "مهسعوود پزشکیان" سهرۆک کۆماری ئێران به بۆنهی رێزلێنانی (46)ەمین ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، پێشکهش به "فهرامهرز ئهسهدى" كونسوڵى گشتیی ئێران له ههولێر کرا.
دووشەممە 2025/2/10 بە نوێنەرایەتیی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "فەوزی هەریری" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی (46)ەمین ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، له ههولێر بەشداریی کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئێرانەوە لە هەولێر ڕێکخرا بوو، سەرۆکی دیوان، پیرۆزباییی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بە "فهرامهرز ئهسهدى" كونسوڵى گشتیی كۆمارى ئيسلامیی ئێران له ههولێر و ستافی کونسوڵخانە گەیاند و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیاندا، بۆ خواستن.
لای خۆیهوه ئەسەدی، پێزانین و خۆشحاڵیی خۆی بە بەشداریی نوێنەری سەرۆک لە یادەکەیاندا نیشان دا و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، کردەوە.

- كوردستان
- 10
February 11, 2025