ڕوانگە- سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند،دوێنێ (دوو شەممە) لەناحیەی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری مان بارهەڵگر منداڵێکی شێلا و برینداریکرد پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستدا .

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕوونیشیکردەوە،

منداڵەکە تەمەنی شەش ساڵە و دانیشووی ناحیەی رزگارییە.

لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە.