ڕوانگە- کاتژمێر ٢ ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٥/٢/١١ بەشێکی زۆر لە دوکاندارەکانی شاری سلێمانی و هەڵەبجە دوکانەکانیان داخست و لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی ئەوشارە لە بەردەم خێمەی مانگرتوان لە سلێمانی،  گردبونەوە و داوایانکرد، مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتو، مان بشکێنن.


داواکەی هاوڵاتیان و خەڵکی سلێمانی لەپێناو پاراستنی تەندروستی مانگرتواندایەو، بەڵام تائێستا لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووەوە بڕیاری شکاندنی مانگرتنەکە نەدراوە،