ڕوانگە- به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی(ته‌واو كاره‌بایی) كه به‌شداره له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ژینگه، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی ژماره (2) ساڵی 2025 واژۆكرد كه له ٢٠٢٥/٢/١٦ ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییه تۆماركردنی یه‌كه‌مین جار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێ به‌رامبه‌ری دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی یاسایی ساڵانه‌ی ژینگه ده‌بێت.
ئه‌م رێنماییه له چوارچێوه‌ی بایه‌خی به‌رده‌وام و رێنوێنیه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سڕور بارزانی یه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی پیسبوونی ژینگه و هاندانی هاونیشتیمانیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.
لای خۆشییەوە عەقید سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە بڕیارێکی زۆر گرنگە، چونکە بۆ لەمەودوا وادەکات خەڵکی ڕووبکەنە کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەبای و بەمەش سودێکی زۆری دەبێت بۆ ژینگەی هەرێمی کوردستان.