ڕوانگە- لەناوشاری کەلار بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک، دوو کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران

عەقید سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان. بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند،ئەمشەو، لەناو شاری کەلار لەنزیک بازاڕی شار بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما و ماتۆڕ سکیلێکی سێ تایە دوو کەس برینداربوون.

وتیشی، بریندارەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکەبوون، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٥ە، لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکەش لەدایک بووی ساڵی ١٩٨١ە، هەردوو بریندارەکە دانیشتووی کەلارن.

عەقید سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە،لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەمەبەستی وەرگرتنی چارسەر.