ڕوانگە - هاوسەرۆکی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان دەیەوێت کێشەی کورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەکی سیاسیی و یاسایی و دەشڵێت: "ڕێبەر ئاپۆ نامەیەکی بۆ ناردووین".
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە میانی بەشدارییکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی ستێرک تیڤیدا وتی: "ڕێبەر ئاپۆ نامەیەکی بۆ ناردووین".
ئاماژەی بەوەشدا، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەیەوێت ئەو هەنگاوەی پێشتر دەستی پێکردووە ئیستا بیگەیەنێت بە ئامانجێکی گەورەتر، کێشەی کورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەکی سیاسیی و یاسایی.
جارێکی تر چارەسەری ئاشتینانەی پرسی کورد لە تورکیا بووە بە ڕۆژڤی تورکیا و ناوچەکە و تائێستا شاندی دەم پارتی دوجار سەردانی ئۆجالانیان کردووە لە ئیمراڵی و بڕیارە، عەبدوڵا ئۆجالان سبەینێ پەیامێک بڵاوبکاتەوە.
نامەیەکی عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتە قەندیل

- كوردستان
- 91
February 14, 2025