ڕوانگە - ماڵپەڕی شەفافیەت ڕایگەیاند، داهاتی هەفتەی رابردوی سنووری سلێمانی بڕی 4 ملیار و 266 ملیۆن و 241 هەزار و 225 دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت، کە تایبەتە بە خستنەڕووی داهاتەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاویکردەوە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڕی 4 ملیار و 266 ملیۆن و 241 هەزار و 225 دینار بووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، 70%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 30%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
ماڵپەڕی شەفافیەت لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەبرێت، هەفتانە و مانگانە وردەکاریی داهاتەکانی سنوورەکە بڵاودەکاتەوە.
داهاتی هەفتەی ڕابردوی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت

- كوردستان
- 17
February 14, 2025