روانگە- ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 16 و 17ـى شوباتی بڵاوکردەوە کە دەنگدان و خوێندنەوە بۆ ژمارەیەک پرۆژەیاسا دەکات و ئەندامێکی پەرلەمانیش ڕادەگەیەنێت پرۆژیاساکان تایبەتن بە عێراق

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە لیستی یەکێتی بۆ ڕوانگە راگەیاند، "پرۆژەیاساکان پرۆژەیاسای گشتین و هەموویان پەیوەندیان بە عێراقەوە هەیە و هیچ پرۆژەیاسایەکی تێدا نییە تایبەت بێت بە هەرێمی کوردستان ".

لەبارەی پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و هەوڵەکان بۆ جێەجێکردنی ئەو پژەرۆژە یاسایە 

کاروان یاروەیس وتى، " پرۆژەیاسای هەڵەبجە خوێندنەوەی یەکەم و دووەم و گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و تەنها ئەوەی ماوە بخرێتە دەنگدانەوە ".

کاروان یاروەیس ئەندامی پەڕلەمانی عێراق ڕونیشیکردەوە،ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی لەماوەکانی ڕابردودا ژمارەیەک ئیمزامان کۆکردەوە و دامان بە سەرۆکایەتی  پەڕلەمان و هەروەها فشارمان دروستکردووە لەسەرئەوەی کە لەم وەرزی یاسادانانە دا کە چاوەڕێ دەکرێت ئاخر وەرزی یاسادانانببێت جێەجێکرێت هەرچەندە کۆمەڵێک بەربەست لەبەردەم ئەو یاسایەدا دروست کراوە، بەڵام ڕێکەوتنی سیاسی هەیە و چاوەڕێ دەکەین کەیاساکە جێبەجێ بکرێت