ڕوانگە- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکۆبونەوی لەگەڵ، دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند گفتوگۆیەکی باشمان  کردووە بۆ دووپاتکردنەوەی هاوبەشیی ماوەدرێژی نێوانمان."

ئەمڕۆ شەممە، 15ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لەگەڵ دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.

وتیشی: "باسمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بەریتانیا و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان کرد."

 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕونیشیکردەوە، پێزانینی خۆمان بۆ پشتگیریی بەردەوامی به‌ریتانیا له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، به‌تایبه‌تی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی دامەزراوە ئەمنییەکاندا."

لاى خۆیەوە، وەزیر دەیڤید لامی "پابەندیی شانشینی یەکگرتووی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ڕایگه‌یاند به‌ریتانیا له‌ پشتگیریکردنی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش لە پرسە هەرێمایەتییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنی و ئابوورییەکان کرد."