ڕوانگە-حەج و عومرەی هەرێم کۆمپانیاکان ئاگادار دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت” ئەو كۆمپانیانەی گرێبەستی عومرەیان نەكردووە پێویستە بڕی پێنج هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان بهێنن وەكو بارمتە”.

ئەمرۆ 15_ی شوبات_ی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم لە ئاگادارییەکدا رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی كە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە ئاگادار دەکەینەوە بەزووترین كات سەردانی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بكەن بەمەبەستی واژووكردنی گرێبەست.

ئاماژەی بەوەش كردوە، هەر كۆمپانیایەك دوابكەوێت مافی بەشداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایەكی یەدەگ لە شوێنی دادەنرێت و دواكات بۆ سەردانكردنی كۆمپانیاكان رۆژی پێنجشەممە 20ی ئەم مانگە دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو كۆمپانیانەی كە گرێبەستی عومرەیان نەكردووە پێویستە بڕی پێنج هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان بهێنن وەكو بارمتە.