ڕوانگە - ئەندامێكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەو لێژنەیەی پێكهاتووە، بەدواداچوون بۆ پرسی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق،  رایگەیاند: "مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، كە نەدراوە، یەکێکە لەو بابەتانەی لێژنەکە لەبەرنامەیدایە لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 18ی 2ی 2025 بەدواداچوونی بۆ بکات."

نەرمین مەعروف، ڕڕونیشیکردۆتەوە، دوای بەدواداچوون، لێژنەكە راپۆرتی خۆی ئامادە دەكات و پرسەكە یەكلایی دەكاتەوە و تاوەكوو ئێستا كارەكانی لێژنەكە كۆتاییان نەهاتووە و بڕیارە لێژنەی بەدواداچوون بۆ كێشەی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی كوردستان، راپۆرتێك پێشكەشی وەزارەتی دارایی و سەرۆك وەزیرانی عێراق بكات.