ڕوانگە- سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بۆ ڕوانگە ڕیگەیاند، وەزارەتی نەوخۆو دەزگای ئاسایش و داواکاری گشتی ئەرکی سەرشانیانە ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دور لە هەموو بەهاو رەوشت و ئاینێک تۆماری ڤیدیۆیی پڕ لە جنێوو بێڕێزی و قسەی نەشیاو بڵاودەکەنەوە.
وتیشی، پێویستە وەزارەتی ناوخۆ بەفەرمی فۆڕمێک بڵاوبکاتەوە تاکو هاوڵاتیان ئەو بڵاوکراوەو ڤیدیۆو زانیاریانە بنێرن بۆیان کە شیرازەی کۆمەڵایەتی تێکداوەو مەترسیە لەسەر تاک تاکی ئەم کۆمەڵگایە.
سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشکرد، لەعێراق ئەم هەڵمەتە گیراوەتە بەر بەناوی بەرەنگاربونەوەی (المحتوى الهابط) و ڕۆڵی باشی هەبووە لەکەمکردنەوەو بەرگرتن بەو کەسانە کە لە لایڤی تیکتۆک و فەیسبووک و هەندێ پلاتفۆڕمی دیکە ئەو بێ ڕێزی و قسە نەشیاوانە بڵاودەکەنەوە.