ڕەانگە-هێزەكانی سوریای دیموكرات بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  مەشق و مانۆڕی سەربازییان لە بنكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدا.

سەرچاوەیەكی سەربازی نزیك لە شەڕڤانانی  هەسەدە رایگەیاند، “هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هەسەدە لە نزیك بنكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە كێڵگەی نەوتی عومەر لە گوندەوای رۆژهەڵاتی دێرەزوور، بە چەكی جۆراو جۆر راهێنان و مانۆڕی سەربازییان ئەنجامدا، كە تێیدا هەلیكۆپتەر و فڕۆكە جەنگییەكان بەشداربوون، و بۆ چەند كاتژمێرێك بەردەوام بوو”.

ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم راهێنان و مانۆڕە سەربازییانە پشتڕاستكردنەوەی هاوبەشی بەهێزی نێوان شەڕڤانانی “هەسەدە” و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە.

سەرچاوەکە ڕونیشیکردۆتەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مەشقەكان بەردەوام دەبن و ئامانجیان كۆنترۆڵكردنی ناوچەكە و رێگری كردنە لە دەركەوتنەوەی رێكخراوی “داعش” لە ناوچەكە.