ڕوانگە- لە کبوونەوەی لەگەڵ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گفتوگۆیان لەسەر بەرنامەی کاری تیمە هاوبەشەکان کردوە کە بڕیارە ڕاپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە ئامادە بکەن.
وتیشی، دەرگای وەزارەت و دامەزراوەکان بەردەوام کراوەیە بۆ تیمەکان تا بتوانن لە نزیکترین کاتدا ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن.
لە ببەرامبەریشدا، تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگیەکانی وەزیری داراییان کرد کە هەمیشە هاوکار بووە لەماوەی ڕابردوودا بۆ ئەوەی کارەکان بەباشی بەڕێوە بچن، دەرئەنجامی ئەو هەوڵانەش وایکردووە تێبینیەکانی تیمەکان لەسەر ڕاپۆرتەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم ببنەوە.