ڕوانگە- بەرپرسێكی باڵای گرووپێكی هاوپەیمانی رێكخراوی قاعیدەی لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە باكووری رۆژئاوای سوریا کوژرا.
سوپای ئەمریكا بڵاویكردۆتەوە "ئەو كەسەی كە كراوەتە ئامانج، بەرپرسێكی باڵای دارایی و لۆجستی رێكخراوی تیرۆریستی پارێزەرانی ئایین بوو".
رۆژی شەممە، بەرگری شارستانی لە سوریا ئاشكرایكرد، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانێكی نەناسراوە لە گوندەواری باشووری ئیدلب، ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و دوو كەس لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا كوژران.