ڕوانگە- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێشتا مانگێک بەسەر پەسندکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە تێپەڕ نەبووە کەچی پێچەوانەی دەستور و یاسا سوپا بەکاردەهێنرێت لە دژی خاوەنە رەسەنەکانی زەویوزاری سەرگەڕان.
وتیشی، ئێمە هەمیشە کارمان کردوە و هاندەربووین بۆ بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان لە کەرکوک، بەکارهێنانی سوپا و رەفتاری لەم شێوەیە هەنگاوێکی مەترسیدارە و بەردەوامیی پێشێلکاری لەم چەشنە داهاتووی پێکەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە.
قوباد. تاڵەبانی ڕونیشیکردەوە، بە تەواوی پشتگیری جوتیاران دەکەین و بە هاوکاری هەموو لایەنەکان لە کەرکوک هەوڵی چارەسەرکردنی یەکجاری ئەم کێشەیە دەدەین و پێداگری دەکەین لەسەر سزادانی یاسایی سەرپێچیکاران و ئەوانەشی فەرمانیان داوە بە بەکارهێنانی سوپا لە دژی جوتیارانی کورد.