ڕوانگە- مەسعود بارزانی لە بارەی هێرشی دژ بە جووتیارانی کوردی گوندەکانی سنووری سەرگەڕان، دەڵێت، ڕەفتارێكی شۆڤینیانە و بێویژدانانە لە دژی جووتیارە بێتاوانەكانی كورد لە پارێزگای كەركووك دەكرێت كە تەنیا تاوانیان ئەوەیە كوردن و خاوەنی ڕەسەنی زەوییەكانیانن.


 بارزانی لە پەیامێکدا دەڵێت، دیمەنی ئازاردانی جووتیارانی كورد و ڕەفتاری نابەجێی ڕێگریكردن لە جووتیارانی كورد كە بچنەوە سەر زەوییەكانیان، دیمەنی ئەنفال و كیمیاباران و جینۆسایدی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە سەددەی پێشوو بەبیر دەهێنێتەوە.


بارزانی ڕاشیگەیاندووە، دەسخۆشی لەو كوردە قارەمانانە دەكەم كە لە بەرانبەر ئەو ستەم و دەستدرێژییانە خۆڕاگر بوونە و با باش بزانن كە ئەوان تەنیا و بێ پشت و پەنا نین و بە هەموو هێزێك پشتیوانی لە خۆڕاگری و ماف و داواكانیان دەكەین