ڕوانگە-مانگانە وەزارەتی دارایی عێراق پێویستی بە هەشت ترلیۆن دینارە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق و کەچی لە ئێستادا وەزیری دارایی عێراق نووسراوێكی کردووە بۆ نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و رایگەیاندووە كورتهێنانی گەورە لە گەنجینەی گشتیی عێراقدا هەیە.
لە نووسراوێكدا كە رۆژی 9ی ئەم مانگە، ئاڕاستەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ڕایگەیاندووە،، گەنجینەی گشتیی عێراق كورتهێنانێكی گەورەی هەیە و توانای ئەوەی نییە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریی كۆمەڵایەتیی دابین بكات.
وەزیری دارایی عێراق، ئاشکرایشیکردووە، کێشەی کوورتهێنانی گەنجینەی گشتی عێراق زیاتر گەورە دەبێت ئەگەر هەندێک خەرجیی دیكەی بێتە سەر، بە یەكجاری توانای نامێنێ.