ڕوانگە- محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەدواداچوونی بۆ وردەکارییەکانی ئەو رووداوە کردووە کە دوێنێ لە دەوروبەری پارێزگای کەرکووک روویدا و تێیدا رێگری لە جووتیاران کرا کارەکانیان بکەن.
بەپێی زانیاریەکان سوودانی فەرمانی بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کردوە لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە کە نوێنەری هەموو لایەنەکانی تێدا بێت، پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هەموو وردەکارییەکانی رووداوەکە.
هەر بەپێی زانیاریەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەویی جووتیاران لە سنووری دووبز و سەرگەڕان بەتایبەتی
لەئێستادا پارێزگاری کەرکووک و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و فەرماندەی فیرقەی 8ـی سوپای عیراق، کە لە شەناغە جێگیر کرابوون و بەڕێوەبەری گشتیی زەویوزار لە وەزارەتی کشتوکاڵ، لەکۆبوونەوەدان .