ڕوانگە- هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان تائێستا بەردەوامن لەهەوڵەکانیان بۆ ئەوەی هەردوولا بێنەسەر مێزی گفتوگۆ و لە ئێستادا دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا بەمەبەستی چارەکردنی کێشەکان، ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا.
ئەمە جگەلەوەی سەرکردەکانی ڕوسیا شەرعیەتی زێلێنسکی دەخەنە ژێر پرسیارەوە، بەوپێیەی ماوەی سەرۆکایەتی زێلێنسکی لەمانگی ئایاری ڕابردوو کۆتاییهاتوە، ڕوسیاش پێداگری لەسەر ئەوەدەکات کە دەبێت هەڵبژاردن لەئۆکرانیا ئەنجامبدرێت، بەڵام وەک دەوترێت دەسەڵاتەکانی زێلێنسکی بەگوێرهى یاسای سەربازیی ئێستا لەئۆکرانیا کارا ماوەتەوە.
کرێملین زۆرجار باس لەوەدەکات، زێلێنسکی دانوستانەکانی لەگەڵ مۆسکۆ قەدەغەکردوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ فەرمانێک کە لەئەیلولی 2022 واژۆیکردوە، مۆسکۆش داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم فەرمانە دەکات.
بهگوێرهى مێدییەکانی ئۆکرانیاو ڕوسیا، زێلێنسکی لەمدواییانە ڕایگەیاندوە کە ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا.