ڕوانگە- کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێک باران و بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەفر بارین تا ئاستى 600 مەتر بە تێکەڵى لەگەڵ باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، کۆتای ئەم هەفتە پێشبینی هاتنى شەپۆڵى باران و بەفر دەکرێت، بەو هۆیەوە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین و بەفر بارین و نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایشی کردووە، کاریگەرى ئەم کەشە زستانیە بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک لە درەنگانى شەوى چوارشەممە تا ڕۆژى یەک شەممە بەردەوامى دەبێت، لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور زۆرترین کاتى دابارین لە ڕۆژى پێنج شەممە پێشبینی دەکرێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە لەگەڵ دەستپێکردنى باران بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان بەفر بارینیش دەست پێ دەکات، پاشان لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەواییەکى ساردتر بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەرو قەزاى ناوچە شاخاوییەکان وە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەى ڕاپەڕین و زاخۆ دەبارێت.