ڕوانگە- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٢/١٩ ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردۆتەسەر گوندی دوڕاجی لەسنوری دوزخورماتوو لەبەرامبەردا دانیشتوانی گوندەکە بەهاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە ڕووبەڕوویان بونەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان چه‌كدارانى داعش په‌لامارى سێ شوانكارهیان داوه، به‌ڵام شوانكاره‌كان لێیان هاتونه‌ته دهستو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه ڕویداوه و دواتر هێزه‌كانى دوو لیواى پێشمه‌رگه بۆ هاوکاریکرد و ڕزگارکردنی شوانکارەکان گه‌یشتونه‌ته شوێنى ڕوداوه‌كه.
جێگەی ئاماژەپێکردنە تائێستا زەرەرو زیانەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە.