ڕوانگە- دوێنێ شه‌و ئافره‌تێك كه به‌وهۆیه‌ى له‌لای مامان كورتاجی بۆ كرابوو، تووشى حاڵه‌تی خوێنبه‌ربوونى ناوه‌كی "نزیف داخلی" بوو، له‌حاڵه‌تێكى زۆر په‌رێشان و سه‌ره مه‌رگدا گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، سه‌رباری ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی بۆی، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌توانرا ژیانى رزگار بكرێت و گیانى سپارد.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایی ئه‌و ژنه كۆرپه‌له‌كه‌ى سكی ناته‌واو بووه له ڕووى جه‌سته‌ییه‌وه، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ى رێگاى زانستی بگرێته‌به‌ر، له ناحیه‌ى جه‌له‌ولا چووه‌ته لای مامانێك و ئه‌و كۆرپه‌له‌كه‌ى بۆ ده‌رهێناوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی برینداربوون و ته‌قینی مناڵدانى و خوێنبه‌ربوونى ناوه‌كى. دواى ئه‌مه‌ش ژنه‌كه له ماڵه‌وه هێڵراوه‌ته‌وه و نه‌هێنراوه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵكو له‌پاش ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوی دۆخی ته‌ندروستى خراپبووه، ئینجا گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن تیمێكى پزیشكیی 8 كه‌سیی به‌یاوه‌رى چه‌ندین كارمه‌ندى ته‌ندروستى كارى پێویستی بۆ ئه‌نجامدرا و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كه‌ى سه‌خت بووه و دره‌نگ گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رییدا گیانى سپارد.
هه‌موو ئه‌و قسانه‌شی كه ده‌كرێت له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه به‌هۆی نه‌بوونى خوێنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ئێمه گیانى له‌ده‌ستداوه، دووره له راستییه‌وه، چونكه 10 بوتڵ خوێنى بۆ دابینكراوه وتێیكراوه له‌گه‌ڵ 2 بوتڵ پلازما، هاوكات بوتڵی دیكه‌ى خوێنیشی بۆ ئاماده‌كراوه. هه‌روه‌ك خۆشبه‌ختانه به خه‌مخۆریی خه‌ڵكى ناوچه‌كه هه‌رگیز كێشه‌ى نه‌بوونى خوێن له نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا نه‌بووه و هه‌موو كات زیاتر له‌وه‌ى پێویسته خوێن به‌رده‌ست بووه.