ڕوانگە- بڕیاره له به‌روای 14 تاوه‌كوو 16 نیسانی 2025 كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی عومڕه له شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز به‌ڕێوه‌بچێت
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ڕاسپارده ده‌كات سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه هاوشانی كۆمپانیاكانی دیكه‌ی وڵاتانی جیهان له كۆڕبه‌ندی مه‌دینه‌ی پیرۆز به‌شداری بكه‌ن كه بڕیاره له به‌روای 14 تاوه‌كوو 16 نیسانی 2025 له شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز به‌رێوه‌بچێت.
ئه‌م كۆڕبه‌نده تایبه‌ته به گه‌شت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی عومڕه كه شاندی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان و كۆمپانیاكان له هه‌موو وڵاتان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به گرنگی ده‌زانێت كه سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه به جامانه و جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردی به‌شداری كارا له‌م كۆڕبه‌نده بكه‌ن و له ڕێگه‌ی فۆرمی تایبه‌ته‌وه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك نیازی به‌شداریكردنی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ی هه‌بێت پێویسته زانیارییه‌كان به ته‌واوی پڕ بكاته‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ڕێككاری پێویست و هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ ئاماده‌بوون له‌م كۆڕبه‌نده.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە ڕونیشیکردۆتەوە،
تێچووی گه‌شته‌كه له ئه‌ستۆی كۆمپانیاكان ده‌بێت.
بۆ به‌شداریكردن كۆمپانیاكان ده‌توانن له‌م لینكه‌دا ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.