ڕوانگە- ئەگەرچی وابڕیاربوو ئەم هەفتەیە هەردوو شاندی یەکێتی و پارتی بۆ گفتووگۆکردن لەسەر پرسی پێکێهنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە بەشێک لە بەرپرسان دەرفەتیان نەبوو بەهۆی ئەوەی سەفەری دەروەیان کردبوو ناچار کۆبونەوەکان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.
سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی ڕایگەیاندووە، "ئەم هەفتەیە بەشێکی زۆری سەرکردەکان لە دەرەوە وڵات بوون و کاریان هەبوو، بۆیە نەتواندرا کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی باڵای پارتی و یەکێتی بکرێت و دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.