ڕوانگە- وابڕیارە لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ڕادەسکردنەوەی دیلەکانی هەردوولا ئەمڕۆ تەرمی ئەو كەسانەی كە حەماس رادەستیان دەكاتەوە پێشتر دیل بوون و كاتێك فرۆكەكانی ئیسرائیل بۆ ردومانی غەززەیان دەكرد بە بۆردومانی ئیسرائیل كوژراون

لەژێر ستەیجی ڕادەستکردنەوەکە نوسراوە ئێمە پێشتر لێتان خۆشنەبووبوین و لەبیرمان نەکردبوو ، مەوعیدمان تـۆفــانی ئـەقسـابــوو

ئەمە وەڵامە بۆ قەوارەی زایۆنــی کە تیشێرتی کردبووە بەری دیلە ئازادکراوەکان لەسەری نوسرابوو لێتان خۆشنـابین و لەبیری ناکەین