ڕوانگە- سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لەسەر لیستی کۆمەڵی دادگەری بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراوی ژمارە (٤٢٤٦ لە ١٧/٢/٢٠٢٥) پشت بەست بەنوسراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ژمارە ( ٣٠٠٥/٢٥١٢٥٤ لە ٢/٢/٢٠٢٥) لەگەڵ لیستی موچەی مانگی شوباتی ٢٠٢٥ و مانگەکانی دیکە داوای بەپەلەی ژمارەی بانکیی فەرمانبەران دەکات بۆ توطين بەپێی ئەو ڕێکارانەی کە دادگای فیدراڵی دیاریکردووە.

وتیشی،جگە لەوە داوای داهاتی ناوخۆ دەکات و ڕازی نیە بەو ٥١ ملیار دینارەی کە بۆ مانگی (١) هەرێم وەک داهاتی ناوخۆ گەڕاندیەوە بۆ دارایی عێراق.

سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لەسەر لیستی کۆمەڵی دادگەری ڕونیشیکردەوە،لەخاڵی کۆتایی نوسراوەکەدا داوای داهاتی نەوت دەکات بخرێتە سەر ئەو هەژمارەی وەزارەتی دارایی عێراق لەبانکی ناوەندی بەژمارە (٣٠٠٩٠٠) کردویەتیەوە.

،