ڕوانگە - بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دورکەتنەوە لە ڕووداوی هاتووچۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان و شۆفێرانی ناوچەکە دەکات و ڕاایدەگەی نێت کە ڕێگای سەرەکی نێوان کەلار-کفری کاری تێدادەکرێت و پێویستە شۆفێران و هاوڵاتیان بەوهۆیەوە ئاگاداربین.
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە، جووت سایدی سەرەکی کەلار - کفری بە دیاری کراوی لە دەروازەی شاری کفری ئاراستەی چوون بۆ قەزای کفری دادەخرێت بە هۆی کارکردن لەو دەوازەییەوە.
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە، بۆیە شۆفێران ئاگاداار دەکەینەوە ئاراستەی هاتووچۆکردن دەکەوێتە سایدی هاتن بۆ کەلار، پێویستە شۆفێران لەسەرخۆ و بەوریاییەوە شۆفێری بکەن تاکو بەدوور بن لە ڕووداوی هاتووچۆ.