ڕوانگە - جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بۆ مانگی دوو هەروەها بۆ مانگەکانی دیکەش گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست نابێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچەوە ڕایگەیاند، بۆ مانگی دوو هەروەها بۆ مانگەکانی دیکەش گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست نابێت
لەبارەی پرسی تەوتین کردن مووچەشەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەوان بەردەوامین لەسەرئەوەی کە پرۆسەی تەوتین هەبێت لە پرۆسەی پێدانی مووچە.