ڕوانگە- ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/٢/٢٢، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەدریان ئایسلستین، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی بۆ دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا. 

لای خۆشیەوە،کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەکەشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵدا دووپات کردەوە.