ڕوانگە - یەکێک لە بریندارەکانی ڕووداوەهاتووچۆکەی ڕێگای کەلار کفری بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا

سامان عەلی وتەبێژی  هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیااند،دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ شەممە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سپۆرتاج لە نزیک گوندی سەیدە بەئاراستەی کەلارهاتووە کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە دووکەس برینداربوون کە شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکەبوون دەست بەجێ گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا.

سامان عەلی وتەبێژی  هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە،

ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٠ـە، لەئێستادا تەرمەکەی لەپزیشکی دادی کەلارە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامه.