ڕوانگە- کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بۆریی عێراق - تورکیا، هەروەها دهشڵێن:"چاومان لەڕێککەوتنێکی نوسراوی تایبەت بەفرۆشتنە، لەنێوان حکومەتی عێراقو حکومەتی هەرێم شەفاف بێت".
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لەپەیامێکدا لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمو حکومەتی عێراق ڕایگەیاند:"هەروەکو هەمیشە جهختمانكردوهتهوه ئەندامانمان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆریی عێراق - تورکیا، هەروەها ئاماژهی بهوهشكردووە، ئەمەش لەدوای گەیشتنە ڕێککەوتنە کە مەرجەکانی ئابورییو بازرگانییو گرێبەستی کۆمپانیاکانی ئەندام لەکۆمەڵەکەمان لەبەرچاو بگیرێت.
لەو ڕاگەیەنراوەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، چاومان لەڕێککەوتنێکی نوسراوی تایبەت بەفرۆشتنە، لەنێوان حکومەتی عێراقو حکومەتی هەرێم، کە شەفاف بێتو گەرەنتی مافەکانی ئێمە بکات، بەبێ دەستوەردانی سیاسیی".
ئهمهش لهكاتێكدایه دوێنێ شهممه وهفدى دانوستانکاری حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژهى بهوهداوه، سەبارەت بەڕاگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تایبەت بەڕێکارەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، ڕایدەگەیەنین کە حکومەتی هەرێم پابەندە بەجێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودجە.