ڕوانگە- عەقیدی مافپەروە عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار شەڕەچەقۆ لەنێوان دوو کەس دروست بوو لەئەنجامدا یەکێکیان بەناوی (ئەیوب عبدلله محمد ) لەدایکبووی 1975 بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
وتیشی، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە.
عەقیدی مافپەروە عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە، تۆمەتبار خۆی ڕادەستی پۆلیس کردوە.
لەئێستادا لەسەر هۆکاروچۆنێتی ڕوداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.