ڕوانگە- قوباد تاڵەبانی جێگری سهرۆكى حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند،ئەوان بەردەوامن لە هەوڵدان و کۆڵنادەن بۆ دابینکردن و ببەدەستهێنانی مافو شایستەدارایەکانی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
قوباد تاڵەبانی وتیشی، لەساڵی 2014وە بەشێکی زۆر لەمافو شایستەکانی موچەخۆران لەلایەن بەغداوە دابیننەکراوە لەژێر ناوی پاشەکەوت بوبێت یان خۆگونجاندن، ئەم موچانە بەفەرمانبەران نەدراوە، بۆیە کاریان بۆ ئەوەکردوە لەبنەڕەتدا ئەو کێشەیە چارەسەربکەن، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد،کێشە تەکنیکییەکانی لیستی موچە لەسەر بنەڕەتێکی زانستی چارەسەرکراوە".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی بەموچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو كە دابەشنەكرا ئاشکرای کرد،کۆڵنادەن بۆ دابینکردنی مافو شایستەکانی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو.