ڕوانگە - کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری بارینی بڕێکی کەم بەفر لەناوچە شاخاوییەکان هەیە، سبەینێش پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ‌و نیمچە هەوردەبێت، لەگەڵ ئەگەری دابارینی بڕێکی کەم بەفر لەناوچە شاخاوییەکان‌و سنوری باڵەکایەتی، پاشان لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت لەگەڵ دروستبونی شەختە لەزۆربەی ناوچەکان.

لەبارەی پلەكانی گەرماوە، کەشناسی‌و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیدەكات، بەراورد بەدوێنێ پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر ببنەوە.

کەشناسی هەرێم پێشبینیدەكات، سبەینێ ئاسمان ساماڵ‌و پەڵە هەورو کەش ساردبێت، لەگەڵ دروستبونی تەم لەبەشێک لەناوچە شاخاوییەکان، هەروەها دروستبونی شەختە لەکاتەکانی بەیانیدا.

به‌گوێره‌ى پێشبینییەکانی کەشناسیی، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزيی:

هەولێر: 7 پلەی سیلیزيی

سلێمانی: 4پلەی سیلیزيی

دهۆک:  4 پلەی سیلیزيی

کەرکوک:7 پلەی سیلیزيی

زاخۆ:  4  پلەی سیلیزيی

سۆران :1 پلەی سیلیزيی

حاجی ئۆمەران :-7 پلەی سیلیزيی

هەڵەبجە:3 پلەی سیلیزيی

گەرمیان:  10پلەی سیلیزيی